وەزیری دارایی: لە رۆژانی داهاتوو دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات

04.10.2020

لڤین: 
وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند كە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

عەلی عەلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "موچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئەیلول بەتەواوی و بەبێ هیچ كێشەیەك دابەشكراوە، هەروەها موچە و شایستەكانی فەرمانبەرانی دیكەش لە ڕۆژان و هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت".

عەلی عەلاوی وتیشی "گرنگە پەرلەمان لەمكاتەدا پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بكات، ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بكرێت پارە بەردەستدەبێت، ئەمەش كێشە داراییەكان چارەسەر دەكات هەروەها كورتهێنانیش پڕدەكاتەوە".

616 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations