تیمی پزشكی ترەمپ رەوشی ئێستای سەرۆكی ئەمریكا رووندەكەنەوە

03.10.2020

لڤین: 
پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، تەندروستی ترەمپ زۆر باشە و نیشانەكانیشی كەمتربوونەتەوە لە بارەی دانانی ئۆكسجینیش بۆی روونكردنەوەیدا.


سیان كۆنلێی، پزیشكی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی  رۆژنامەوانیدا ووتی، ئەم بەیانییە تەندروستی سەرۆك ترەمپ باشتر بووە و كۆكە تا و هەڵامەتەكەی باشتر بووە.

ئەو چەند جارێك دڵنیایدا لەوەی كە سەرۆكی ئەمریكا پێویستی بە ئۆكسجینی دەستكرد نەبووە و بەشێوەیەكی گشتی هەموو ئۆرگانەكانی ئاسایین.

ئەوەشی راگەیاند لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و ناوەندە تایبەتەكانی ئەمریكا بە وردی چاودێری تەندروستی دەكەن. 

768 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations