لە 24 کاتژمێری رابردوو لە عێراق 3829 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە

01.10.2020

لڤین: 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٢٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە و سێ هەزار و ٤٠٢ چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٨٢٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٦١٧ حاڵەتیان لە بەغدادن".

بە گوێرەی راگەیەیندراوی وەزارەتەکە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٠٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و  ٣٥٧ کەسییان لە بەغدادن و ٣١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٦٧ هەزار و ٤٧٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٢٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٥ هەزار و ٨٨٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

187 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations