ئازەربیجان فەرماندەیی هێزی ئاسمانی رادەستی توركیا كردووە

30.09.2020

لڤین: 
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، ئازەربیجان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ئاسمانیەكانی خۆی لە هەرێمی قەرەباغ رادەستی توركیا كردووە و ئەمڕۆش بە فەرمانی توركیا چەند هێرشێكی ئاسمانیان كراوەتە سەر. 


شوشان ستیبانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا،  رایگەیاند: فڕۆكەكانی جۆری (ئێف-16) و فڕۆكەی هێرشبەری جۆری (سوو -25) و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركی لە كاتژمێر (10:00)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە زنجیرەیەك هێرشیان لە دژی ئەرمینیان ئەنجامداوە. 


ناوبراو وتیشی: ئاماژەكان ئەوەیان لێدەخوێندرێتەوە، ئازەربیجان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی و فەرماندەیی شەڕەكەی لە رووی ئاسمانییەوە رادەستی توركیا كردبێت. ئەوەی بەردەست ئێمە كەوتووە، ئەو فڕۆكانە فەرمانیان لە سەنتەری فەرماندەیی ناوچەی ئەرزەڕووم – قارسی خۆرهەڵاتی توركیاوە بەدەستگەیشتووە.

1997 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations