توركیا: پەكەكە و ئەرمینیا رێكەوتنیان کردووە

30.09.2020

لڤین: 
میدیای سەربە حكومەتی توركیا رایدەگەیەنێت گەریلاكانی پەكەكە لە ئەرمینیان و ئەو وڵاتە لە شەڕەكەیدا دژ بە ئازەربایجان پشت بە بەوان دەبەستێت.

هەرچەندە توركیا گروپە چەكدارەكانی سوریای رەوانەی سنوری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كردووە بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر ئەرمینیا، بەڵام ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حكومەتی توركیا رایگەیاند: مانگی تەمموزی رابردوو ئەرمینیا‌و پەكەكە رێككەوتنێكیان كردووە، بەپێی رێككەوتنەكە نزیكەی (300) چەكداری پەكەكە بە پاس رەوانەی ئەرمینیا‌و هەرێمی كەرەباخ كراون بۆ شەڕكردن دژی ئازەربایجان.

ئاژانسەكەی توركیا لە زاری سەرچاوەیەكەوە  گواستویەتیەوە كە گەریلاكانی پەكەكە لە ئەرمینیا راهێنانیان پێكراوە بەمەبەستی بەئامانجگرتنی خەڵكانی مەدەنی لە هەرێمی كەرەباخ. 

ئەمڕۆش روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئشكرای كرد یەكێك لەو چەكدارانەی توركیا رەوانەی سنوری ئازەربایجانی كردووە لەلایەن هێزەكانی ئەرمینیاوە كوژراوە. 

1621 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations