حكومەتی عێراق بۆ مەرگی میری كوێت رۆژێك ماتەمینیی راگەیاند

30.09.2020

لڤین:

بەبۆنەی كۆچی دوایی میری كوەیت نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی راگەیاند و رۆژێك ماتەمینی بەوهۆیەوە راگەیاند. 

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق هاوخەمە لەگەڵ حكومەت و گەلی دۆست لە دەوڵەتی كوێتی دۆستدا،  بەهۆی كۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح و ئەم بۆنە ئازەربەخشەوە بڕیادرا 30 ئەیلوول لە تەواوی كۆماری عێراقدا رۆژێك ماتەمینیی گشتی بێت.

حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە راگەیاندنی ئەو ماتەمینییە وەك وەفایەكە بۆ كۆچكردوو و هەڵوێستەكانی بەرامبەر عێراق و دۆزە یاساییەكەی و هەوڵەكانی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا. 

268 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations