هێرشێكی نادیار لە بەغداد شەش كوژراو برینداری لیكەوتەوە

28.09.2020

لڤین:
هێرشێك بە مووشەكی كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغداد ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و برینداربوون.


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت ڕادگەیاند، مووشەكەكە لە ماڵێكی نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد كەوتووەتە خوارەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوانی تریش برینداربوون كە ئەندامانی یەك خێزانن.

ئەوەش ئاشكرا بووە كە لەنێو ئەو كەسانەی زیانیان پێگەیشتووە منداڵ هەیە كە نیشتەجێی ماڵەكە بوون، هەروەك زیانی مادی بە خانووەكەیان گەیشتووە.

344 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations