كازمی بە مەبەستی دروستكردنی هەزار قوتابخانە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا

28.09.2020

لڤین:
سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەك لە لێپرسراوی حكومی بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە وڵاتدا كۆبوویەوە.

نوسینگەی مستەفا كازمی رایگەیاند: كۆڵەكەی ژیانی عێراقییەكان بەستراوەتەوە بە بایەخپێدانی دۆخی فێركردن و خوێندەواری و  فەراهەمكردنی ژینگەیەكی گونجاو و ژێرخانی ئابوری ئەوەش بە یەكەم هەنگاوی بنەڕەتی گەشەپێدانی خوێندن دادەنرێت.

نوسینگەی كازمی ئەوەشی راگەیاندووە، نمونەی 10 جۆر قوتابخانەی مۆدێرنی وەرگرتووە و لایەنە بەرپرسەكانی راسپاردووە بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترینیان و وتوشیەتی: ئەو كارو ئەركە لەچوارچێوەی ئامانجەكانی حكومەت و بەرپرسیارێتییەكەیدایە، خوێندن و فێركردن چەكی راستەقینەی دەستی نەتەوەكانە لە پاڵی سیستمی تەندروستیدا.

271 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations