مستەفا كازمی بەڵێنێكی بە كارمەندان و پزیشكاندا

27.09.2020

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی ئاراستەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كرد و رایگەیاند، پێدانی مافەكانیان تەنها بەهۆی حاڵەتی تایبەتیەوە.


مستەفا كازمی بەیاننامەیەكی بڵاویكردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە عێراق و وڵاتانی جیهان پزیشك و كارمەندانی تەندروستی هەنگاوێكیان تۆماركردوە زەحمەتە ببیندرێت، بەجۆرێك كارێكی بێ وێنەیان ئەنجامداوە، بەشێكیان لە پێناو ئەركەكەیاندا و بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان شەهیدبوون، ئەو كارانەش سەرەڕای كەمی كەرەستە و ئامێری پێویست بوون.


سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت: ئەمڕۆ ژمارەیەك لەپزیشكانی نیشتەجێی تێكۆشەر داوا ڕەواو ڕاستەقینەكانیان بەرزكردوەتەوە و بەڵێنیش دەدەین، ئاگامان لێبێت و ئەولەویەتمان بۆیان هەبێت، مافەكانیان پێبدرێت، مافێك كە تەنها بەهۆی حاڵەتی تایبەتیەوە دواكەوتووە، ئەویش قەیرانەكانن كە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنە كە تووشی دارایی عێراق بووە.

ئەو داوای لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كردوە، پێشەنگی بەرەنگاربونەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا بن، كە لە ئەنجامدا ڕێژەی مردن كەم بوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ئەركە مرۆیی و نەتەوەییەكان، لەگەڵ هاوكارە قارەمانەكانیان.

سەرۆك وەزیران دەشڵێت "هەناسە و تەندروستی عێراقییەكان لەئەستۆی سوپای سپی قارەمانە، ئەوانەشی كە تووشبووی كۆرۆنا چاك دەكەنەوە، وەك ئەوە وایە هەمو خەڵكیان زیندووكردبێتەوە".

747 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations