عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

22.09.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هەزار و 724 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 57 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دواین ئاماری‌ تووشبووان و گیان لەدەستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكردەوە و رایگەیاند، 4 هەزار و 724 تووشبووی نوێ لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 327 هەزار و 580 كەس.

وەزارەتەكە روونیشیكردەوە، 57 تووشبووی دیكە لە سەر‌تاسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە، ئاماری گشتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بۆ 8 هەزار و 682 كەس بەرزبویەوە.

بەپێی‌ راگەیەندراوەكەی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق، هەر لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هەزار و 682 كەس چاكبوونەتەوە، بەوپێیە تائێستا 261 هەزار و 757 تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە.

136 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations