پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو داوایەک ئاڕاستەی حزبەکەی دەکات

22.09.2020

لڤین:

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان پاش هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی حكومەتی خۆجێی حزبەكەی لەگەڵ پارتی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند"ئەو هەڵوێستە پەیوەندی بەپرساندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وەزیری داراییەوە هەیە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك، لەژێر ناونیشانی"یەكگرتو  هێزێك  هەمیشە لەبەرەی گەلدا".

نوسیویەتی"هەرچەند لەو پۆستانەی دهۆكدا بەمانای وشە خزمەت كرا و بەرپرسەكانی  یەكگرتو نمونەی دڵسۆزی و پاكی و لێبڕان و خزمەتكردن بون، بەڵام پۆستێك بۆ بێدەنگ كردنمان بێت، دەستبەرداری دەبین".

ئاماژەی بەوەشكردوە‌"ئەو هەڵوێستە پەیوەندی بەواژۆی فراكسیۆنی یەكگرتوەوە هەیە بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەسەر لێبڕینی موچە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی داوا دەكات"بۆ ئەوەی یەكگرتو بیسەلمێنێت پۆست دەكاتە قوربانی هەڵوێستەكانی و وەك پاڵپشتیەكیش بۆ ئەندامەكانیان لە ‌دهۆك و رەتكردنەوەی دوو ئیدارەیی، پێویستە پۆستەكانی  پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش رەتبكاتەوە".

579 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations