پۆلیس: سواڵکەرێک لە هەولێر دەستگیرکرا بە مانگێک 13 ملیۆن دیناری کۆکردوەتەوە

21.09.2020

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سواڵکەرێکیان دەستگیرکردوە، تەنها لە سی رۆژدا 13 ملیۆن دیناری کۆکردۆتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ئامارەكانی شەش مانگی رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە 650 تۆمەتبار لە هەمو تاوانە جیاجیاکان کە باندی (دزی، کوشتن، ساختەکاری، سپیکردنەوەی دراوی) تیادا بوە دەستگیربکەن، هەروەها تۆمەتبار هەبوە چەندین ساڵ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە، بەڵام دەستگیرنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، توانیویان 751 سواڵکەر لە هەردو رەگەز دەستگیربکەن،  ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆ راکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەنپێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستوە، سواڵکەرێکیان دەستگیرکردوە، تەنها لە سی رۆژدا 13 ملیۆن دیناری کۆکردوەتەوە.

 

731 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations