رێکخراوی هەنگاو: ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا

21.09.2020

لڤین:

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا رایگەیاند، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری سەڵماس ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنراوە و پاش چەند رۆژێک مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانیلەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆی سەر بە شاری سەڵماس بەناوی مریەم ئەتمان بەهۆی سەختی ئەو برینانەی، کە بەهۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گیانیلەدەستداوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە"مریەم ئەتمانی دایکی دوو منداڵە و هەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو و بەهۆیەوە ٩٠٪ی جەستەی سووتابوو".

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوسەرەکەی مریەم دوای ئاگرتێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستگیریان نەکردووە.   

584 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations