غالب محەمەد: بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت

21.09.2020


پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند لەسەر داواکاری ئەو بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم بنێرێت.

غالب محەمەد لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە لە رۆژی 12 ی ئاب داوایکردوە نەوت بۆ هەرێم بنێردرێت و ئەمڕۆ لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوت کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرچوارپارێزگاکە و دوو ئیدارە سەربەخۆکە بنێرێت.

ئەوەشی نوسیوە لە هەفتەی داهاتوو فەرمانکە دەردەچێت بە نرخی حکومی کە 150 دینارە بۆ هەر لیترێک، واتا بەرمێلێک بە 31 هەزار و 500  دینار .

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە نەوتەکە بگاتە دەستی هاوڵاتیان و بەو نرخەی عێراق دابەشبکرێت نەک گرانبکرێت لەپێناو کۆمپانیاکان.

غالب محەمەد هەڕەشەی ئەوەشیکردوە ئەگەر نرخەکە گرانبکرێت وەزارەتی نەوتی عێراقی لێ ئاگاداردەکەنەوە و رێکاری یاسای دەگرنە بەر.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ناکات و پارێزگاکان بە سەربەخۆ داوایان لە بەغدا کردوە نەوتیان بۆ بنێرێت.

307 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations