مامۆستایانی ناڕازی: خوێندنی ئەلیكترۆنی و لێبڕین مووچە و دواكەوتنی مووچە رەتدەكەینەوە

21.09.2020

لڤین:
دەستەكانی مامۆستایانی ناڕازی و داكۆكی لە مامۆستایانی زانكۆ، خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی رەتدەكەنەوە، هۆشداریش دەدەن، ئەگەر 30 رۆژ جارێك و بێ لێبڕین موچەیان پێنەدرێت، دەست بە پرۆسەی خوێندن ناكەن.

ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی زانكۆ، هەروەها ئەنجومەنی فشار راگەیەندراوێكیان خوێندەوە و پێش دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، چەند داواكارییەكیان راگەیاند، رەتیانكردەوە پێش دڵنیابوون لەوەی 30 رۆژ جارێك بەبێ لێبڕین موچەیان پێدەدرێت، دەست بە پرۆسەی خوێندن بكەن.

مامۆستایانی ناڕازی خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنیشیان رەتكردەوە، پێیانوایە نابێتە شوێنگرەوەی ئامادەبوون لە هۆڵەكانی خوێندن، بۆیە دوپاتیانكردەوە پابەندی بڕیاری خوێندن بە ئۆنلاین نابن، ئەمە جگە لەوەی  پێیان وایە، حكومەت بۆ خۆدزینەوە لە داواكارییەكانی مامۆستایان، بڕیاری لە خوێندنی ئەلیكترۆنی داوە.

مامۆستایان هۆشداریی ئەوەیان دا، ئەگەر حكومەت وەڵامی داواكارییەكانیان نەداتەوە، رۆژی دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ دەكەنە رۆژی دەربڕینی نارەزایی و خۆپیشاندان.

265 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations