ئێران: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی كوردستان ناگرێته‌وه‌

21.09.2020

لڤین:
حه‌مید حسێنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی "ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی" هاوبه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌ریكردوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی 29 به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

حه‌مید حسێنی به‌ ئاژانسی فارسی وڵاته‌كه‌ی وتوه‌: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی 29 به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێرانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌ بڕیارێكه‌ بۆ قۆناغێك و به‌پێی بارودۆخی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری كشتوكاڵا، بڕیاره‌كه‌ گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئاماری پێنج مانگی رابردو له‌ مانگی ئاداره‌وه‌ تا ئاب ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ هه‌نارده‌ بۆ عێراق زۆر باش بوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2021 باشتریش ببێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه‌: ئێران رێژه‌ی هه‌نارده‌ی بۆ عێراق پاراستوه‌ كه‌ بریتییه‌ 22% ی كاڵای بازاڕه‌كانی عێراق و دوای كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانیش ئه‌و بڕه‌ زیاد ده‌كات.

359 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations