كازمی: عێراق لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئەمنیدا دەژی

20.09.2020

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان كۆبویەوە رایگەیاند، عێراق لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئەمنیدا دەژی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ مستەفا كازمی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان كۆبووەتەوە و لەدیدارێكدا جەختی لەسەر گرنگیی روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی ئێستای كردووەتەوە، كە لەلایەن پارێزگاكانەوە بەهۆی پاڵنەرە سیاسیەكانەوە ڕوبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەی خێراتر و پیشەییانەتر پێویستییەكان دابین بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە لە بایەخی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ڕێگری و بەربەستانەی كە ڕوبەڕووی پارێزگاكان بوونەتەوە لەڕووی هونەرییەوە و دووركەوتنەوە لە هەر پاڵنەرێكی سیاسی، ئەویش لەپێناو دابینكردنی داخوازییەكان بەشیوەیەكی بەپەلە.

كازمی وتوشیەتی وڵاتەكە بە دۆخێكی ئەمنی و سیاسی و ئابووری هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، داخوازی جەماوەری هەیە، حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بە مەبەستی لابردنی بەربەستەكان و دابینكردنی داخوازییەكان بەشێوەیەكی واقیعیانە تر.


253 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations