پارتی هێز لە سنوری رۆژئاوای كوردستان كۆدەكاتەوە

19.09.2020

لڤین: 
هێزێكی زۆری چەكدار لە سنوری نێوان هەرێمی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆبووتەوە و دەستیان بە لێدانی بنكەی نوێ كردووە. 


ئاژانسی هاوار نیوز كە ناوەندەكەی لە رۆژئاوای كوردستانە رایگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بەزیادكردنی هێزەچەكدارەكانی خۆی كردووە لەسەر سنورەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بنكەی دەروست دەكات. 


ئاژانسەكەی رۆژئاوای كوردستان روونیكردووەتەوە، پێشمەرگەكانی پارتی لەسەر گردەكانی فیشخابوور لەسەر سنوری نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان دەستیان بە دروستكردنی بنكە و سەنگەری نوێ كردووە و چەكی قورس پێیە. 


ئاژانسەكە هۆشداری داوە لە بوونی پلانێكی مەترسیدار لەسەر كانتۆنی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕبنەكانی پارتی لە ئیدارەی ئێٍستا شەنگال كە لەلایەن هێزێكی نزیك لە پەكەكە بەڕیوچەدەبرێت. 

1631 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations