لە سلێمانی نزیكەی هەزار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

19.09.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماری ماوەی مانگێكی چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا لە شارەكە راگەیاند و دەڵێت نزیكەی هەزار كەس چاكبوونەتەوە. 

سەباح هەورامی، رایگەیاند:لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوو 911 تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوونەوە لە رۆژی 13ی ئایارەوە تا ئێٍستا گەیشتووەتە حەوت هەزار و 21 كەس. 

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە شاری سلێمانی 14 هەزار و 560 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە نێویاندا 779 كەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 315 كەس چاكببوونەتەوە. 

268 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations