ئەمریكا سزای بەسەر 47 كەس و كیانی ئێرانیدا سەپاند

17.09.2020

لڤین: 
ئەمەریكا ژمارەیەك سزای دیكەی بەسەر 47 كەس و كیانی ئێرانیدا سەپاند، هۆكارەكەی بۆ تێوەگلاون لەو هێرشە ئەلیكترۆنیانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر پێگەكانی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی


وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند، واشنتن سزا بەسەر 47 كەس و كیانی دیكەی ئێرانیدا دەسەپێنێت.

لە رێی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هۆكاری سەپاندنی ئەو سزایەی روونكردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە: ئەو كەس و كیانانەی سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت، تێوەگلاون لەو هێرشە ئەلیكترۆنیانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر پێگەكانی تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی. 
 
هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە ئەو كەسانە كار بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەكەن و سیخوڕی بەسەر ئێرانی و خەڵكی بیانیش دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە ئەو كەسانە  سەدان كەس و كۆمپانیا و دەزگایان لە زیاتر لە 30 وڵات كردووەتەوە ئامانج، لەوانە نزیكەی 15 كۆمپانیای ئەمەریكا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا  دەشڵێت ژمارەیەك لەو كەسانەی لە ناو ئێراندا سیخوڕیـیان بەسەردا كراوە، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە .

435 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations