غالب محەمەد وەڵامی توندی وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەداتەوە

17.09.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەداتەوە و دەڵێت ئەو وەزیرەی گۆڕان لە كۆبونەوەی حكومەتدا هێندە وەسف و ستایشی مەسرور بارزانی كردبووە وەزیرەكانی پارتی تەریق بونەتەوە. 


غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەڵامی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم دەداتەوە كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتدایە و پێی دەڵێَت "وەزیرە زەرد هەڵگەڕاوەكە".

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە دیدارێكی دەنگی ئەمریكادا دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لەبارەی كشانەوەی بزوتنەوەكە لە حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە پەرلەمانتارەكانی عێراق وتی "هەندێك لەو دەنگۆیانە هەندێك لەو برادەرانەی خۆمانن بەبانگەشە بڵاوی دەكەنەوە، پەرلەمانتارن و لەسەر پشكی گۆڕانن لەبەغداد زانیاری ناڕاست بە هاوڵاتیانمان و دەنگدەرانمان دەدەن".

دوای ئەو دیدارە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت: لەوماوەی جەنابت وەك وەزیر دەست بەكاربویت ڕێگا و بانەكانی سلێمانی خراپتر بوە و ڕێگای كەلار سلێمانی بوە بەسەحرای عەرعەر لەم خەڵكە و هیچمان لەتۆنەبینی".

ئەو ئاماژەی بە سەردانەكەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە كردووە بۆ رێگای نێوان كەلار و سلێمانی و دەڵێت: یەك فلس تان تەرخان نەكردوە پێدەچێت دابینكردنی پارە وسفی سەرۆك وەزیرانی بوێت جەنابی وەزیر، باوازلەتونێلی دەربەندیخانیش بێنین كەنەك نەتوانی تونێلێك دروست بكەی بەڵكو بەشەرمەوە بەناویدا تێدەپەڕیت.

ئەو ئاشكراشیدەكات لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا "هێندە وەسف و ستایشی مسرور بارزانیت كردبوو وەزیرەكانی پارتی تەریق بوو بوونەوە، تۆ پێویستت بەپیاهەڵدانە لەلایەن هاو پیشەكانت لەپارتی و پیاوانی مەسرور".


2523 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations