تەندروستی هەڵەبجە: 500 ملیۆن دینارەكەی حكومەتمان بەدەست گەیشت

17.09.2020

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند بڕی ئەو 500 ملیۆن دینارەی حكومەتی هەرێم بۆی تەرخانكردبوون گەیشتووەتە دەستیان لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان خەرجی دەكەن.

بە گوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە دوێنێ 16ی ئەیلول ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردووە تیایدا داوای خەرجكردنی ئەو 500 ملیۆن دینارە دەكات. 

ئەو پارەیە تەرخانكراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە شارەكە، بە مەبەستی دابینكردنی ئامێر و پێداویستی پزیشكی بۆ سەنتەری گواستنەوەی خوێن لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەیە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە دوو هەفتە پێش ئێستا سەرپەرشتیارانی روبەڕبوونەوەی كۆرنا لە هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی دەستلەكار كێشانەوەیاتن كرد ئەگەر حكومەت پێداویستیەكانیان بۆ دابین نەكات، دواتریش سەرۆكایەتی حكومەت بڕیاری خەرجكردنی ئەو پارەیەی دەركرد. 

180 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations