پێشانگای ستایش لە سلێمانی دادەخرێت

16.09.2020

لڤین: 
بەهۆی هەبون و فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەكراو، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی پێشەنگای ستایش دادەخرێت. 

پەرست نەقشبەندی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی هەبون و فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەكراو لە پێشانگاكەیدا، لەلایەن لیژنەی تەندروستی قائیمقامیەتەوە پێشانگای ستایش لە بازاڕی كاسۆمۆڵی شاری سلێمانی داخرا.


ناوبراو وتیشی: ئەو دەرمانانەی پێشانگای ستایش بە كڕیارەكانی فرۆشتوە، پێویستی‌ بە پزیشكی پسپۆڕ و رێنمایی دەرمانساز هەیە، چونكە هەڵە بەكارهێنانی زیان بە تەندروستی ئەوكەسە دەگەیەنێت كە بەكاریدەهێنن.


راشیگەیاند: لەكاتی داخستنی پێشانگاكە، ژمارەیەك هاوڵاتی گلەییی و گازندەی ئەوەیان لە پێشانگای ستایش‌ هەبووە، لەگەڵ ئەوەی دەرمانی بەنرخێكی زۆر گران پێفرۆشتون ماوەی بەكارهێنانیشی چەن ساڵێكە بەسەرچووە، بەڵام خاوەنەكەی ساغیكردەتەوە بەسەریاندا.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پێشانگای ستایش دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

1040 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations