لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا مەسرور بارزانی توڕەبووە

16.09.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوویەوە و سەرۆكی حکومەت رایگەیاند هەرێم لە هەموو كەس و لایەنێك زیاتر پەرۆشی باشتركردنی ژیان هاوڵاتیانی هەرێمە و پێویستە خەڵكی تر وەك فریادرەس وێنا نەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبونەوەی ژمارە 39ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: سەردانەكەی مستەفا كازمی هەنگاوێكی ئەرێنی دەبینین لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور كە هیوادارین بە كردەیی گفتوگۆكان بگەنە ئەنجام.

كۆبوونەوەكە كە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو، تیایدا سەرۆكی حكومەت  ئاماژەی بەوەدا كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی تەنها موچە و بودجە نیە بەڵكو پرسی نەوت و ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانیەكان و ماف و شایستە دەستوورییەكانی دیكەی ھەرێم و پێشمەرگەش تەوەری دیكەی ناكۆكیەكانن. 

بازانی وەک ئاماژەیەک بۆ پشتیوانی هاوڵاتیان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: دۆخی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان لە ناوچەكانی تری عێراق باشترە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو كەس و لایەنێك زیاتر پەرۆشی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و  پێویستە خەڵكی تر وەك فریادرەس وێنا نەكرێت . 

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە یاسای ئەو سێ مانگەی بودجەی عێراق كرا كە بە ناوی بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمانی عێراق كراوە، گفتوگۆ دەربارەی بنەماكانی ستراتیجی گشتی بودجەی فیدراڵیی عێراق كرا بۆ ساڵەكانی 2021 تا 2023 كە لیژنەیەكی باڵای بۆ پێكهێنراوە و هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشدارە.

6989 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations