بكوژی خێزانەكەی بەغداد خزمی خۆیان بووە

16.09.2020

لڤین: 
بكوژی ئەو خێزانەی شەوی رابردوو لە شاری بەغداد كوژران كەسێكی نزیكی خۆیان بووە و بە هاوكاری هێزە ئەمنیەانی هەولێر دەستگیركراوە. 


ئەو كەسەی خێزانە كوردەكەی لە شاری بەغداد كوشت، ئاگاداری ئەوەبووە كە خێزانەكە دەیانەوێت بەرەو هەرێمی كوردستان بێن و شەوی رابردوو لە ماڵەكە میوان بووە. 


ئەوانەی شەوی رابردوو تاوانەكەیان ئەنجامداوە باندێكن هەواڵگری عێراقی بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی هەولێر دەستگیری كردوون، بەگوێرەی زانیاریەكان بڕی 250 هەزار دۆلاریان بردووە. 

تا ئێستاش هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە روونکردنەوەیان نەداوە هیچ سەرجوەیەکی فەرمیش ئەو زانیارییانە پشتراست نەکردووەتەوە

4321 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations