بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و چەک لە هەولێر دەستی بەسەرگیرا

16.09.2020

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، دوو تۆمەتبار لە گوندی ئۆزاڵ ستی و بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە گیراون و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەک دەستبەسەرگیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراوە لە گوندی ئۆزاڵ سیتی و بنەسڵاوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"لەچاڵاکیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای بە دواداچوونێکی ورد بۆ تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی (ا – م – ح)، شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە گوندی ئۆزاڵ ستی هەولێر توانرا دەستبەسەر بڕی ٥ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، ٥٠ غرام حەشیش، ١١٥ شیت حەبی هۆشبەری سۆمەردین بگیرێت".

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە"هەر هەمان شەو لە کێڵگەیەک نزیک لە گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانرا تۆمەتبار (ع – م – ع) دەستگیرکرا کە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەوە گرووپێک بوون، توانرا دەستبگیرێت بەسەر برێکی زۆر چەک".

شایەنی باسە چەکەکان پێکهاتووە لە (٨٠ کلاشینکۆفی جۆراوجۆر، ٢٦ دەمانچە، ١ قەناس، ١١ تاپڕ، ٢٩ دووربین).

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوەکە راگەیەندراوە کە هەردوو تۆمەتبارەکە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بەسەردا کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

288 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations