راستەوخۆ بەرهەمەكانی ئەپڵ ئاشكرا دەكرێن

15.09.2020

لڤین: 
كۆمپانیا ئەپڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو ئەمشەو دەستی كرد بە خستنە رووی بەرهەمە نوێیەكانی. 


ئێستا كۆمپانیای ئەپڵ لە ئیڤێنتێكی تایبەتدا بە شێوەیەكی ئۆنلاین بەرهەمەكانی ئاشكرا دەكات و لە سەرەتای ئیڤێنتەكەدا بە خستنە رووی كاتژمێری ئەپڵ دەستی پێكردووە. 


كۆمپانیاكە ساڵانە بەرهەمەكانی لە ئیڤێنتێكدا بەرهەمەكانی دەخستەڕوو بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ئیڤێنتەكەی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدات. 


ئەپڵ بەشێوەیەكی رێكخراو ساڵانە لە نێوان (5تا 20ی ئەیلول) بەرهەمەكانی ئاشكرا دەكات و تا سەرەتای ساڵی نوێ نایانخاتە بازاڕەوە بەڵام كڕینی پێشوەختەی بەرهەمەكان بە زووی دەستپێدەكات. 

راستەوخۆ ئیڤێنتەکە ببینە

291 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations