پەكەكە داوای رێكەوتنی نێوان كورد و عەرەب دەكات

15.09.2020

لڤین: 
دوران كاڵكان داوا دەكات كورد و عەرەب هاوپەیمانی دروست بكەن و پشتیوانی خۆیانی بۆ ئەو جۆرە رێكەوتنە دوپاتكردەوە. 


دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە،  رایگەیاند: گرنگە ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی و هێزەكانی ناو خۆبەڕێوبەریی و كوردانی ڕۆژئاوا بەدوای چارەسەریی ڕاستەقینەدا بگەڕن و یەكڕیزیی لەگەڵ نەتەوەكانی دیكەدا پێشبخەن.


كاڵكان لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەردا وتیشی: تەڤدەم، پەیەدە و مەسەدە دەتوانن پەیوەندی فرەلایەنە پێشبخەن و لەگەڵ گەلانی دیكە پەرە بە هاوپەیمانیی جیاواز بدەن، دەتوانن تەڤگەری سوریای دیموكرات دابمەزرێنن، دەتوانن لەگەڵ لایەنگرانی چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی سوریا كە لەناو هێزەكانی ڕژێمی سوریان، پەیوەندی پێشبخەن و لەگەڵیاندا ڕێكبكەون.


ئەو باسی لە گرنگی ئەو هاوپەیمانێتیە كرد و پێیوایە رۆڵێكی گرنگی مێژووی دەبێت لە ناوچەكەدا و وتیشی:  دەكرێت لە ڕێگەی سوریاوە بێت، لە ڕێگەی عێراقەوە، یان لە هەر شوێنێك دەرفەتێك بۆی بڕەخسێت، جێبەجێكردنی گرنگە، بەڵام دەبێت هەموو كورد و باڵەكانی بزانن كە پەیوەندی لەگەڵ عەرەب زۆر گرنگە.

734 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations