​بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر: ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاو دەبن

15.09.2020

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەھۆی شکانی رێرەوی ئاوی ئیفرازی سێیەمەوە ژمارەیەک گەڕەکی سەربەو بازنەیە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بێ ئاودەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایانگەیاندووە"بەهۆی کارکردن لە بۆری ئاوی ئیفراس سێ و گۆرینی ڕیرەوەکەی لە کاتی کارکردندا بۆرییەکە شکاوە و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر ئیستا سەرقاڵی چاککردنەوەی شکانەکانن".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە"ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سەر هێلی ئیفراس سێ، ماوەی سێ رۆژ بی ئاو دەبن تا بەتەواوی کێشەکە چارەسەر دەکرێت".

ماوەی چەند ساڵیکیشە بەرپرسابی شارەکە رایانگەیاندووە، ئیفراس چوار لە بواری جیبەجێکردندایە، بەڵام تا ئیستا تەواو نەبووە و وەک خۆیان دەڵێن، بەتەواوبوونی ئیفراس چوار کێشەی کەم ئاوی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.

174 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations