بەریتانیا لەبارەی ناردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ عێراق روونکردەوە دەدات

14.09.2020

لڤین:

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە پشت بە ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەبەسترێت بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا و لە عێراقیش بەردەستدەبێت.

ستیفن هوکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، "بەریتانیا بەشێوەیەکی باش لە بواری ڤاکسینی کۆرۆنا کاردەکات، بەتایبەتی زانکۆی ئۆکسفۆرد و گەشبینین بە نزیکبوونەوەی وادەی پشتبەستن بەو ڤاکسینەی زانکۆکە کاری لەسەر دەکات."

ئەوەشی خستووەتەڕوو"ڤاکسینەکە تەنها بۆ بەریتانیا نییە، بەڵکو بۆ عێراقیشە، ئەوەش بەهۆی هاریکاری دوو قۆڵی هەردوو وڵاتەکە"

ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد کێبڕکێکارێکی بەهێزە لەنێوان دەیان ڤاکسینی کۆرۆنا، کە پەرەیپێدراوە لەسەر ئاستی جیهاندا، دوای بڕینی قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە.

لەماوەی رابردوودا، هەریەكە لە روسیا و چین سەركەوتنی ڤاكسینەكانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەكانیشیان تەواونەكردووە، هەندێک لەوڵاتانی دیكەش ئامادەییان دەربڕیوە، كە ڤاكسینەكانی ئەو دوو وڵاتە بكڕن و بەكاریبهێنن.  

2222 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations