ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٢٩ ملیۆن کەسی تێپەڕ کرد

13.09.2020

لڤین: 

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا گەیشتە ٢٩ ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٨٣٣کەس، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢١٤ دەوڵەت و هەرێمی جیهان بڵاو بووەتەوە و ٩٢٦هەزار و ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.


لە نێو تووشبواندا رێژەی زیاتر لە ٣٪ی تووشبووان گیانیان لەدەستداوە، ٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٨٥٥ کەسیش چاکبونەتەوە.


لە ئێستادا ئەمریکا زۆرترین تووشبووی تۆمار کردووە کە ٢٣.١٪ی تووشبووانی جیهان لەو وڵاتەدایە و  ١٦.٥٥٪تووشبووانیش لە وڵاتی هیندستانە و ١٤.٨٥٪ی تووشبوانیش لە بەرازیلە.


لە عێراقیش تا ئێستا ٢٩٠ هەزار و ٣٠٩ تووشبوو تۆمار کراوە کە ریزبەندی ٢٠ هەمین وڵاتی جیهانی گرتووە، وڵاتی چینیش کە بۆ یەکەمجار ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبوویەوە لە ریزبەندی ٣٩ هەمین وڵاتدایە و تەنها ٨٥ هەزار و ١٨٤ تووشبووی تۆمار کردووە.

156 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations