لڤین کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

12.09.2020

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% ئامادە دەكرێت.

میدیای پارتی بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایكردووە وەزارەت و دەستەكان لیستێكی نوێی مووچە ئامادە بكەن بە لێبڕینی 21%، تاكو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی لڤین، 18ی ئەم مانگە حكومەتی عیراق 320 ملیار دینارەكەی هەرێم ڕەوانە دەكات و لەگەڵ ئەو داهاتەی بەردەستە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

5835 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations