تورکیا: کوژرانی 3 سەربازی لەلایەن پەکەکەوە راگەیاند

12.09.2020


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، سێ سەربازی وڵاتەکەی کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە دوێنێ هەینی، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠، شەڕ لە سنووری پارێزگای وان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویداوە و تێیدا، فەرماندەیەکی جەندرمە و دوو سەرباز لە هێزەکانی جەندرمە کوژراون و موقەدەمێک بریندار بوو.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا باس لەوەشکراوە، کە لە شەڕەکەدا، سێ گەریلای پەکەکەش شەهید کراون.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە، کە ژمارەیەکی زیاتر سەربازی تورکیا لەو شەڕەدا کوژراون.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤ەوە خەباتی چەکداری دەستپێکردووە و لەو ساتەوە تا ئێستا لەگەڵ سوپای تورکیادا لە شەڕ و ململانێدایە.

208 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations