هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سوریا زانیاری دەدات لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی ئەمریکا و هەدەسە

06.09.2020

لڤین:
هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێك بن له‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكی كراوه‌.

مایڵز كاگینز وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سوریا له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌وتیه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكی كراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و ئه‌مریكاشه‌وه‌ نییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌ سوریا وتویه‌تی "ئه‌مریكا 31 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری مرۆیی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سوریا دابینده‌كات، له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ تائێستاش هاوپه‌یمانان بڕی 43 ملیار دۆلاریان بۆ سوریا دابینكردوه‌".

له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌سه‌ده‌ و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی گرێبه‌ستێكی نه‌وتییان ئه‌نجامداو ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رژێمی سوریا و چه‌ندین وڵاتی وه‌ك روسیا و ئێران به‌ توندی ره‌تكرایه‌وه‌ و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی سوریا به‌ سپۆنسه‌ری ئه‌مریكا ناوبرا.

550 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations