وەزیری دەرەوەی توركیا: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسی پەكەكەمان كرد

04.09.2020

لڤین:
وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژە بۆئەوەدەکات لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی کوردستان باسیان لە پەكەكە كردووە.

مەولود چاوشئۆغڵو، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند"پێشوازیمان كرد لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری. لەبارەی پەیوەندییەكانمان بە تایبەتی پرسی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە گفتوگۆمان كرد". 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە سەرۆكایەتی هەرێم بە راگەیەندراوێك لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە باسی لەوە كرد كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هاوكاری تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان. 

بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوویەوە، لە سەردانەكەی بارزانیدا هیچ ئەندامێكی یەكێتی و گۆڕانی لەگەڵدا نەبوو سەرجەم شاندەكە كەسانی نزیك لە خۆی بوون پارتی بوون. 

615 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations