ئێران دوو بەرهەمی جەنگی دەریایی ئاشكرا دەكات

03.09.2020

لڤین: 
ئێران دوو بەرهەمی جەنگی كە یەكیان پاپۆڕ شكێنی دەریایی و بڕیارە لەمساڵدا رادەستی هێزە دەریاییەكانی بكات ئەوی دیكەشیان ژێر دەریاییە. 


ئەمیر ڕەستگاری، كارگێڕی ڕێكخراوی پیشەی دەریایی وەزارەتی بەرگری ئێران لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند: توانیومانە پاپۆڕشكێنی دێنا و ژێردەریایی بێعسەت بەرهەم بهێنین. 


ناوبراو وتیشی: دێنا هەر لە ئەمساڵدا ڕادەستی هێزی دەریایی ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی دەكەین. كاركردنیش لە بەرهەم هێنانی ژێردەریایی بێعسەتیش دەستی پێكردووە.


ئەو لە بارەی وادەی تەواو بوونی ژێر دەریاییەكەیانەوە ئاشكرای كرد كە دروستكردنی ژێر دەریایی لە جیهاندا ماوەی 15 ساڵی پێویستە بەڵام ئەوان ئەزموون لە دوو ژێر دەریایی دیكە بە ناوەكانی فاتیح و غەدیر وەردەگرن بۆ ئەوەی ماوەی بەرهەمهێنانی كەم بكەنەوە. 

438 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations