بە کورتی..

02.09.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری چۆلی ئەسعەد

باس لەوە ناکەم، لە چەند شوێن کارەبا نییە، تەلەفۆن نییە، ئینتەرنێت نییە، مامۆستا نییە... بەڵکو گرفتی ئێمە پێش ئەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بێت، خراپی سیستمی فێرکردن و خوێندن و بێبەهایی خوێندن و دابەزینی ئاستی زانستی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنە لە هەموو ئاستەکاندا.

 

چەند ساڵیکە کە سەیری نمرەی بەدەستهاتووی پۆلی دوانزەی بنەڕەتی دەکەم، کە چەندین خوێندکار 100/100یان هێناوە و ئەو هەموو نمرە بەرزە، بەراستی ئەو هەموو پرۆفیسۆر و زانا و دانا و ئەنیشتاین و نیوتن و چۆمسکی و بەدرخان و ... لە هەرێمی کوردستاندا هەیە؟ ئێمە لێیان بێئاگاین؟ یان شێواز و سیستمی خراپی خوێندنە وایکردووە نمرە بەئاسانی بێت و زانست لە ماڵ نەبێت ..!!


ئاخر بۆ دەبێ هەموو سیستمی خوێندنی ئێمە راوی نمرە و بڕوانامە و چوونە کۆلێژی پزیشکی و پاشان ئەندازیاری و ئینجا یاسا و ئەگەر ئەمانە نەبوون هەرچی قیسمەت بوو کێشە نابێت..


ئاخر بۆ دەبێ شەڕی بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەبێت نەک وەرگرتنی زۆرترین زانست.


ئاخر دەبینین چۆن دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان جگە لە خەمی وێنەی دەرچوون و وەرگرتنی بڕوانامە بەدەگمەن خەمێکی تریان هەیە.. ئەگەر لەو راستییە تێگەیشتین، دەزانین خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لەو دۆخە زانستییەی ئێستای کوردستاندا هەیە، خولانەوەیە لە بازنەی بەتاڵ

564 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations