دادگای لاهای بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی تیرۆركردنی رەفیق حەریری دەركرد

18.08.2020

لڤین: 
دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بە لوبنان لە لاهای بڕیاری كۆتایی خۆی لە تیرۆركردنی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لوبناندا كە ساڵی 2005 تیرۆر كرا.

لە دۆسیەكەدا چوار كەس تۆمەتبار كرابوون كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە سەلیم جەمیل عەیاش، حەسەن حەبیب مرعی، حوسێن حەسەن عنێسی، ئەسەد حەسەن سەبرا، بەڵام دادگا تەنها سەلیم جەمیل عەیاشی ئیدانە كرد. 

ئەو كە ئەندامە لە حیزبوڵای لوبنانی، بەهۆی نەبوونی بەڵگەش سێ كەسەكەی دیكە بێ تاوان دەرچوون، لە كاتی دادگاییەكەدا هەریەكە لە بنەماڵەی رەفیق حەریری و باسل فلێحان، وەزیری پێشوو لە حكومەتی لوبنان كە لەگەڵ حەریری كوژرا ئامادەی دانیشتنی بڕیاری دادگا بوون.

دادوەر دایڤید رای، سەرۆكی دەستەی دادگاكە رایگەیاند، كوشتنی حەریری، پرۆسەیەكی تیرۆریستییە بۆ مەرامی سیاسیی جێبەجێ كراوە و بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكانیش پشتی بەستووە بە كۆكردنەوە و گوێگرتنەوە لە پەیوەندیەكان. 

لەو تیرۆركردنەدا خۆكوژێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری "Mitsubishi" لێدەخوڕێت، بەر لە تیرۆركردنی حەریری، بە زیاتر لە 2.5 تۆن لە تەقەمەنی چاودێرییەكی چڕ كراوە.

رەفیق حەریری، لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 لە تەقینەوەیەكی بەهێزدا كە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەگەڵ 21 كەسی دیكە كوژران و زیاتر لە 226 كەسی دیكەش بریندار بوون.


931 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations