سەرۆکایەتی کۆمار بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سیدەکان ئیدانە دەکات

11.08.2020

لڤین:
سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا دەکات، بۆ سەر ناوچەی سیدەکان لە هەرێمی کوردستان.


وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لەسەر ئەو پێشلکارییە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عێراق.


 داواشیکرد تەواوی پرۆسە سەربازییەکان بوەستێنرێت کە زیان بە پەیوەندی نیازپاکی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت، ھاوکات داواشدەکات پشت ببەسترێت بە دیالۆگ و لێکتێگەشتن بۆ چارسەرکردنی کێشە سنورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.


ئەو کردەوەیەی تورکیای بە کردەیەکی دوژمنکارانە وەسف کردووە و دەڵێت: ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنکارانە سەرزەنشت دەکەین، کە بووە هۆی شەهیدکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور.


ھاوکات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە کە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

512 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations