پاسەوانی سنور لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکرا

11.08.2020


لڤین:

فڕۆكه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به‌ سوپای عێراقیان بۆردومان كرد‌ و زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه‌.

کەمێک پێش ئێستا  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی پاسەوانی سنوری عێراقیان لە سنوری برادۆست کرد، بەھۆیەوە شەهیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو یەکەیەی پاسەوانی سنور هەموویان کوردن و فەرماندەی باڵای سەربازیان تێدایە.

بۆردومانەکە لەبێرمی دینداران بووە ، تیمەکەی پاسەوانی سنوور بۆ گفوگۆ لەگەڵ پەکەکە چونەتە ئەم شوێنە ، لەگەڕانەوەدا بۆردومان کراون.

616 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations