دادگای سلێمانی بریاری لەسێدارەدانی بۆ ھاوسەری سێوان قادر دەرکرد

11.08.2020

لڤین:

دادگای سلێمانی بریاریدا ھاوسەری سێوان قادر بە تاوانی کوشتنی خێزان و سێ منداڵەکەی، لەسێدارە بدرێت.

قادر نووری شەریف، باوکی سێوان قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە رایگەیاند هیوادارم سەرۆکی ھەرێم و جێگرەکانی واژۆ لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانەکە بکەن.

دوای بریارەکە باوکی ئەو کورەی سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە رایگەیاند تەمیزی بڕیارەکە دەکەنەوە و بای لە بێتاوانی کورەکەشی کرد.

بریارەکەی دادگا دوای ئەنجامدانی ١٦ دانیشتن بوو لەبارەی دۆسیەکەوە و پارێزەری ئەو کورەی کە سزادرا چەندجارێکێش ھەوڵی دوخستنی دادگاکەیدابوو.

441 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations