داوا دەکرێت سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی هەڵبوەشێننەوە

10.08.2020

لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت ویژدانیان ببێت بە حەکەم و بریاری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی نرخی چارەسەر و چاودێری تووشبووانی کۆرۆنا  لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان هەڵوشێننەوە.


سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی نرخی نەخۆشاخانە ئەهلیەکان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا چووە بواری جێبەجیکردنەوە.


ئەو پەرلەمانتارە رایدەگەیەنێت "ڕوونبوەوە نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانە حکومیەکان لە سەر داوای بازرگانە سیاسیەکانی دەرمان و نەخۆشخانە ئەهلیەکان بوو ، بۆئەوەی فشاری دەرونی دروست بکەن هاوڵاتیان لە ترسی لە دەستدانیان ئازیزانیان نەنێرن بۆ نەخۆشخانەی حکومی".


ئەو راشیگەیاندووە "بێدەنگ بوون لە ئاست ئەو تاڵانی و ئیستخلال کردنی بارودۆخی نەخۆشە تاوانە" بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی دیکە دەکات پێکەوە فشار دروست بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.

704 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations