حکومەتی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند

10.08.2020

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکار کێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند و دەڵێ ناتوانین لە گەندەڵی رزگارمان بێت.


حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند رایگەیاند وتیشی ئەو تەقینەوەیە روویدا لە ئەنجامی گەندەڵی بوو.

سەرۆک وەزیران کە دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی میشێل عەون سەرۆکی لوبنان کرد ئەوەشی خستەڕوو  "ئێمە ناتوانین لە گەندەڵی رزگارمان بێت، دواین نمونەش ئەو گەندەڵییە بوو کە بووە هۆی تەقینەوەکەی بەیروت."

باسی لەوەشکرد، "هێشتا لە شۆکی ئەو تەقینەوەیەداین کە کۆتایی بە ژیانی چەندین لوبنانی هێنا و هەمووشی لە ئەنجامی گەندەڵی سیستمی حوکمڕانی بوو، قەبارەی کارەساتەکە گەورەترە لەوەی پێناسەبکرێت، کەچی هەندێک کەسیش جگە لە بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران هیچی دیکەی بەلاوە گرنگ نیە."

313 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations