ئەندامێكی یەكەی بەرگری ئاسمانی پەكەكە شەهید بوو

09.08.2020

لڤین: 
هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند گەریلایەكی یەكەی بەرگری ئاسمانییان لە كاتی ئەنجامدانی چالاكییەكدا شەهید بووە.


هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند شەوی ١٢ی تەموز دۆغان زیلان لە سنوری حەفتانین بە كەرەستەیەكی ئاسمانی چالاكییەكییەكی سەركەوتووانەی ئەنجامدا و لە كاتی چالاكییەكەدا شەهید بوو.

پەكەكە ناسنامەی گەریلاكەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:

نازناو: دۆغان زیلان
ناو و پاشناو: هەدیە چەرچی
شوێن و ساڵی لە دایكبوون: موش – ١٩٩٤
ناوی دایك و باوك: پەریخان – ئەشرەف
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ / حەفتانین

939 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations