تووشبووانی کۆرۆنا 150 ھەزار کەسی تێپەڕکرد

09.08.2020


لڤین:
وەزاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند و ئاشکرایدەکات ژمارەی تووشبوون 150ھەزار کەسی تێپەڕکرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 18 هه‌زار 3 كه‌س ئه‌نجامدراوه. له‌و ژماره‌یه‌ تووشبوونی 2 هه‌زار و 726 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاستكرایه‌وه.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 82 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات 2 هه‌زار و 271 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه ‌ژماره‌یان گه‌یشته ‌150 هه‌زار و 115 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 392 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه. 107 هه‌زار و 775 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه. 36 هه‌زار و 948 كه‌سیش له ‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. له‌و ژماره‌یه‌ش 551 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

256 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations