پاراستنی پارتی رەتیدەکاتەوە ھێرشیانکردبێتە سەر نوسەرێک لە سلێمانی

09.08.2020

لڤین:
ئاژانسی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوەدستان رونکردنەوەیەکی لەبارەی ھێرشکردنە سەر نوسەرێک بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەوان پەیوەندیان بەو رووداوە نییە.


پاراستن  دەڵێت "گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە".

ئەوەشی وتووە "ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی".

پاراستن وتوشیەتی: پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەھات دوێنێ پێش نیوەرۆ نوسەر دانا مەنمی رایگەیاند لە پشی نەخۆشخانەی فاروق پێنج کەسی دەزگای پاراستن ھێرشیان کردووەتە سەر.

فۆتۆ: ژیان

591 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations