وەزارەتی كارەبای عێراق لە بارەی كڕینی كارەبا لە كۆمپانیای كرا رونكردنەوە دەدات

08.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی كارەبای عێراق لەبارەی هاوردەكردنی كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند كارەبا لە كۆمپانیای توركیا و وڵاتی توركیا دەكڕن و  هاوردەی دەكەن بۆ عێراق. 


ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، رایگەیاند "بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وزەی وەزارەتی كارەبا، عێراق لە كۆمپانیای (كار)ی تایبەت بە وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتی توركیاوە كارەبا هاوردە دەكات."


ناوبراو وتیشی: وەزارەت ڕێنمایی داوە 450 مێگاوات كارەبا لە كۆمپانیای كار و 200 مێگاوات لە وڵاتی توركیاوە هاوردە بكرێت و ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە بكرێت، دوورن لە ڕاستییەوە. 


وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە "هاوردەكردنی 650 مێگاوات كارەبا بۆ چاكتركردنی سیستمی وزە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبایە."

527 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations