ماكرۆن داوای هاوكاری لە وڵاتان دەكات بۆ لوبنان

06.08.2020

لڤین: 
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاندەدات بۆ هاوكارییكردنی لوبنان، كە بەهۆی تەقینەوەكە زیانێكی زۆری گیانی و مادی بەركەوتووە.


ئیمانۆئیل ماكرۆن، ڕایگەیاند "لوبنان پێگە و شوێنێكی تایبەتی هەیە بەلای من و هەموو فەڕەنسییەكانەوە بە جیاوازی بۆچوونەكانمانەوە". ئەو تەقینەوەیە لە ناخەوە هەژاندینی. 


ئەو دوای سەردانەكەی بۆ لوبنان و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەشكرد، لوبنان بە تەنها نییە لەم كۆست و  قەیرانەكە مەزنەدا. 


ئاشكرایكرد وڵاتەكەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی ڕێكدەخات بۆ هاوكاریكردنی گەل و وڵاتی لوبنان و كۆمەك و هاوكارییە مرۆییەكانیش، لەڕێگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانەوە دەگەیەنرێتە گەلی لوبنان.


سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێویستە سەركردایەتی لوبنان پەیماننامەیەكی سیاسی نوێ دابڕێژێتەوە وداوای سیستمێكی سیاسی نوێی كرد بۆ ئەو وڵاتە، كە لەسەر بنەكانی یەكێتی نیشتیمانی بنیاتنرابێت.

402 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations