ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان بەرزبوویەوە

06.08.2020

لڤین:
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ چوار تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی شەهبا تۆماركراوە و كۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە 54 كەس.


بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند ''ئەمڕۆ چوار تووشبووی نوێ كۆرۆنا لە هەرێمی شەهبا تۆمار كراون كە سێ ئافرەت و پیاوێك بوون، لەو ژمارەیەش دوو تووشبوو لە تل رەفعەت، حاڵتێك لە كفرنایا و تووشبوویەكی دیكەش لەناوچەی ئیحرس تۆماركراوە''.

تەندروستی ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی راگەیاندووە بەوەش  كۆی گشتی تووشبووانی پەتاكە لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا گەیشتوەتە 54 كەس. 


231 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations