زیانەکانی تەقینەوەکەی بەیروت نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار دەبێت

06.08.2020

لڤین:

زیانەکانی تەقینەوەکەی بەیروت لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوەو ٣٠٠ ھەزار کەسیش بێماڵ بوون.


عبود، پارێزگاری بەیروتی وڵاتی لوبنان ڕایگەیاند: ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی لوبنانی لە ئەنجامی تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت بێ ماڵ و حاڵ بوون و ماڵەکانیان وێران بووە.

 

ناوبراو وتیشی: زیانەکانی ڕووداوەکە لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.


بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ١٣٥ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش پێنج هەزار کەسی تێپەراندووە، بەھۆی نەدۆزیبەوەی بەشێک لە ھاوڵاتیانیش پێشبینی دەکرێت ئاماری کوژراو و بریندارەکان زیاتر بەرز ببێتەوە.

421 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations